سەردێر

ئێران؛ ناوەندێكی بازرگانی و پێشانگای هەمیشەیی لە سلێمانی دەكاتەوە

خەڵك
سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ناوەندێكی بازرگانی و پێشانگای هەمیشەیی بازرگانی ئێران لە هەرێم لە سلێمانی دەكرێتەوە، دەشڵێت،”بۆ ناساندنی كاڵای كواڵێتی بەرزی ئیرانی و ڕاوێژكاری بازرگانی و یاسایی بۆ چالاكانی ئابووری و بازرگانی هەر دوولایە”.

مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند، بەم نزیكانە ناوەندی بازرگانی و پێشانگای هەمیشەیی بازرگانی ئێران لە هەرێم لە سلێمانی دەكرێتەوە، كە ئامانج لە پێكهێنانی ئەم ناوەندە مۆڵەتی كاركردنی لە فەرمانگەی گەشەپێدانی بازرگانی ئێرانەوە وەرگرتووە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم هەنگاوە بۆ خستنەڕووی ڕاستەوخۆی كاڵا و بەرهەمە ئێرانیەكانە بۆ بازرگانانی عێراق و هەرێم و ناساندنی كاڵای كواڵێتی بەرزی ئیرانی و راوێژكاری بازرگانی و یاسایی بۆ چالاكانیئابووری و بازرگانی هەر دوولایە.

شوشتەری ئاشكراشیكردووە، ئەم ناوەندە لە ڕووبەرێكی نزیك بە ٦ هەزار مەترچوارگۆشەدا و بە توانای گونجاو، وا بریارە خانەخوێی ۱۰۰ برەندی باڵای ئێران بكات، داوای لە كۆمپانیا بە تواناكان و خوازیارانی ئێرانی كرد بۆ وەرگرتنی زانیاری و تۆماركردنی ناو بو بەشداری كردن لەم ناوەند و پئشانگا هەمیشەییە، پەیوەندی بە كۆمانیای “ئیرسارسانە”وە بكەن.

‎May be an image of ‎نوسینەکە ئەلێ '‏ارسارسانه هه ند ندریشه -عراق اقلیم کردستان سمی سازمان توسعه تجارت بامشارکت 100 برند برتر ایرانی مرکز تجاری و نمایشگاه دائم بازرگانی ایران در سلیمانیه 2021 IRAN BUSINESS CENTER Iranian of exhibition Permanent services productsandservices Sulaymaniyah Region- Kurdistan www.ibc-s.com info@ibc-s.com 09128179100 081-38272525‏'‎‎

 



هەلبژاردە

گرنگترینەکان