خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، لەڕووداوێكی هاتووچۆدا لە گەڕەكی ڕاپەرین منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا، داواش لە شوفێران دەكات پابەندی یاساكانی هاتووچۆ بن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لەجۆری شێلان ، لەلایەن ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندگروز لە گەرەكی ڕاپەرین لە سۆران لە ئەنجامدا منداڵێكی تەمەن پێنج ساڵان گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داوا لە شوفێران دەكات، پابەندی یاساكانی هاتووچۆ بن، بەتایبەتی لەناو كوچە و كۆڵانەكانی شار و ناوچە خەڵك نشینەكان ، بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.