سەردێر

بەڤیدیۆ؛ لە كەركوك شۆفێرێك بەئۆتۆمبیلەكەیەوە كەوتە ناو ئاوێكەوە و خنكا

خەڵك
لەكاتی لێخۆڕینی ئۆتۆمبێلەكەی، شۆفێرێك دەكەوێتە ناو ئاوی دوبز و خنكا و دواتر هاووڵاتییان و تیمەكانی بەرگری شارستانی تەرمەكەی دەردەهێننەوە.

لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا، كە لە تۆرەكۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 14-3-2021 لە شارۆچكەی دوبز لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەكەی، شۆفێرێك دەكەوێتە ناو ئاوی پڕۆژەی ئاوی دوبزەوە.

هەر بەپێی تۆمارە ڤیدیۆیەكە، لە لایەن هاووڵاتیان و تیمەكانی بەرگری شارستانی تەرمی شۆفێرەكە دەردەهێنرێتەوە و ڕەوانەی پزیشكی دادوەری دەكەن.

بەپێی زانیارییەكان، شۆفێرەكە ناوی (خەلیل ئیبراهیم)ە و لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٤ە.

 

ڤیدیۆكه: لينك