سەردێر

باران بارین دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ یەك شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دوو شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاوییەكان.