سەردێر

لەدهۆك پیاوێك لە پرسەی هاوسەرەكەیدا كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

خەڵك
دوای ئەوەی دوێنێ بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆەوە لەسەر ڕێگای سەرەكی زاوێتە بۆ دهۆك هاوسەرەكەی گیانی لەدەستدا، لە دووەم ڕۆژی پرسەكەیدا پیاوەكەی بە گوللەیەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا .

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 13ی ئازاری 2021 پیاوێكی تەمەن ۳۲ ساڵ لە گوندی بلێ-ی سەر بە شارەدێی ئەتروش لە پارێزگای دهۆك بە فیشەكێك كۆتای بە ژیانی خۆی هێنا هاوسەری ئەو ژنە كێشەی لەگەڵ كەسدا نەبووە و لە ئێستاشدا تەرمەكەی لە پزیشیكی دادییە.

شایەتحاڵێك لە نزیك ڕووداوەكە بۆ میدیاكان باسی لەوە كردووە، كە دوای ئەوەی هاوسەرەكەی لەو ڕووداوەی دوێنێ گیانی لەدەستدا و منداڵەكەی برینداربووە ، باری زۆر تێك چووە و ئەمڕۆ دوای بەڕێوەچوونی پرسەی ژنەكەی چووەتەوە ماڵ و بەفیشەكێك كۆتایی بە ژیانی خۆیهێناوە.