خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، لەمەبەدوا پشكنینی كۆرۆنا بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت ، هاووڵاتیانیش دەتوانن سەردان بكەن .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، ڕۆژانە پشكنینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیان ئەنجام دەدرێت بێ بەرامبەر، بۆیە هاووڵاتیان دەتوانن سەردان بكەن بۆ پشكنین ئەوانەی گومانیان هەیە و لەماڵەوەن .
ڕاشیگەیاندووە، پشكنینەكە لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی دهۆك ئەنجام دەدرێت بەرامبەر سەرۆكایەتی زانكۆی دهۆك، ڕۆژانە لەكاتژمێر 9ی سەر لە بەیانی تا كاتژمێر 1ی پاش نیوەڕۆ.