سەردێر

گۆڕینی مۆڵەتی شۆفێری فەرمانبەران دەستی پێكرد

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، داوا لەو شۆفێرانە دەكات، كە لە هێڵی ناو شار یان دەرەوەی شار یان هێڵەكانی نێوان شار و شارۆچكەكان و كاری تەكسی دەكەن سەردان بكەنە بەمەبەستی گۆڕینی مۆڵەتەكانیان، دەشڵێت،”ئەو كەسانەی مۆڵەتی تەكسی نایانگرێتەوە كارمەندانی پۆلیس و پێشمەرگە و مامۆستا و ئاسایشن”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لە ئاگادارییەكدا بڵاویكردەوە، كە داوا لە سـەرجەم ئـەو شـۆفـێـرانە دەكات، كـە شـۆفـێـری تاكسین لە سنوری ئیدارەی ڕاپەریـن لـە هێڵی ناو شار و دەرەوەی شار هێڵەكانی نێوان شار و شارۆچكەكان و كاری تەكسی دەكەن، بـا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بە مەبەستی گۆڕینی جۆری مۆڵەتەكانیان لە مۆڵەتی گشتیـەوە بۆ مــۆڵــەتــی تـەكـسـی بۆ ئەوەی لە داهاتوو دا سزایی یاسایـی نەیان گرێتەوە.

هـەنـگـاوەكــان و چـۆنــیـەتی مـامــەڵـەی گــۆڕیـنـی مـۆڵـەتـی گـشـتـی بـۆ مـۆڵـەتــی تاكسی:
یەكەم/ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندنی ڕاپەرین دەكەن و لەوێ پشتگیری و فۆڕمێك دەهـێـنـن بـۆ بـەڕێوە بەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین.
دووەم / دواتر لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەرین سەردانی بەشی ( IT ) دەكەن بۆ ئەوەی فۆڕمێكی بایۆمەتریان بۆ پڕبكرێتەوە و دەنـێـردرێـن بـۆ بـایـۆمـەتـری لـە شـاری سـلێـمـانـی لە بانكی باخان دواتر گەڕانەوەیان بۆ بەشی ( IT )
سێیەم / دواتر مۆڵەتەكانیان دەگۆڕدرێت بۆ مۆڵەتی تەكسی .

ئەو كەسانەی مۆڵەتی تەكسی نایان گرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
۱- پۆلیس ٢- پێشمەرگە ٣- مامۆستا ٤- ئاسایش …….هتد هەرچی مووچە خۆرە جگە لە هەندێك خانەنشین كەوا لە بایۆمەتری دیاری دەكرێن كە دەتوانن كاری تەكسی بكەن بۆ زانیاری.