سەردێر

مەسعود بارزانی؛ لەگەڵ مەسرور بارزانی و تیمی پارتی لە حكومەت كۆبوەوە

خەڵك
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە سەرۆكی حكومەت و تیمی پارتی لە حكومەتی هەرێم كرد و داوای لێكردن ، كە پێویستە كە هەموویان خۆیان بە خزمەتكاری گەلی كوردستان بزانن، پشتیوانیی خۆی بۆ حكومەت دووپاتكردەوە و داوای كرد، كە حكوومەت بە پێداگری و هێزەوە لەسەر پڕۆسەی چاكسازی بەردەوام بێت.

مەسعود بارزانی ، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی ٣ـی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین پێشوازی لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی پارتی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد و دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی تیمی پارتی لە حكوومەت كرد و ڕایگەیاند، كە پێویستە كە هەمووتان خۆتان بە خزمەتكاری گەلی كوردستان بزانن و دەبێ لەناو چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و خەڵكی هەژاری وڵاتدا بن و هەموو هەوڵەكان لە دەوری ئەوەدا چڕ ببێتەوە، كە دەستەڵات بە دروستی و بۆ خزمەتی جەماوەر بە كار بهێندرێن.

ئەوەشی دووپاتكردۆتەوە ن كە پیۆیستە حكومەت پێداگری بكات لەسەر پڕۆسەی چاكسازی و بەردەوام بێت و ئامادەیی خۆشی ڕاگەیاند، كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی ئەوەی پێویست بێت یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێم دەبێت.

ڕاگەیەنراوەكەی بارەگای بارزانی :

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كوتلەی وزاریی پارتی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكات:

ڕۆژی شەممە ١٣ـی ٣ـی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی پارتی لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد. لە كۆبوونەكەدا سەرەتا مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان كورتەیەكی لەبارەی كار و بەرنامەكانی حكوومەت و هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی لە بواری كەرتی نەوت و پێشمەرگە و بوارە جیاجیاكانی تر و هەنگاوەكان بۆ زیادكردنی داهاتی حكوومەت و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان خستەڕوو. هەروەها جەختیشی لەوە كردەوە كە كابینەی حكوومەتی هەرێم وەك تیمێكی هەماهەنگ و پتەو و بە بێ جیاوازیی نێوان لایەنە پێكهێنەرەكانی كاروبارەكانی خۆی بەڕێوە دەبات و هەوڵی ئەوەش دەدات كە بۆ دابینكردنی داهات و خزمەتكردنی خەڵك پشت بە خۆی و تواناكانی هەرێم ببەستێت. هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی وتەیەكی پێشكەشی ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە كرد و لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەكان لە ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و یەكڕیزیی لایەنە سیاسیەكانی هەرێم ڕوونكردنەوە و ئامۆژگاریی پێویستی خستەڕوو. هەروەها دەستخۆشی لە هەوڵ و ماندووبوونی تیمی پارتی لە حكوومەت كرد و ڕایگەیاند پێویستە كە هەمووتان خۆتان بە خزمەتكاری گەلی كوردستان بزانن و دەبێ لەناو چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە و خەڵكی هەژاری وڵاتدا بن و هەموو هەوڵەكان لە دەوری ئەوەدا چڕ ببێتەوە كە دەستەڵات بە دروستی و بۆ خزمەتی جەماوەر بە كار بهێندرێن. سەرۆك بارزانی ئاماژەشی بەوەدا كە ڕێبازی بارزانی ڕێبازی خزمەتكردنی خەڵكە و پێویستە خەڵكی كوردستان كەرامەتی خۆی لە لە حكوومەتەكەی خۆیدا ببیننەوە.

لە بەشێكی تری وتەكانیدا سەرۆك بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ حكوومەتی هەرێم دووپات كردەوە و داوای كرد كە حكوومەت بە پێداگری و هێزەوە لەسەر پڕۆسەی چاكسازی بەردەوام بێت و ئامادەیی خۆشی ڕاگەیاند كە بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی ئەوەی پێویست بێت یارمەتیدەری حكوومەتی هەرێم دەبێت.

‎May be an image of ‎لە ژوورەوە‎‎



هەلبژاردە

گرنگترینەکان