سەردێر

والی دێرەزوری داعش كوژرا

خەڵك

لە شارۆچكەی سەبحەی سەر بە دێرەزور لەلایەن شەڕڤانانی هێزی دژە تیرۆری ڕۆژئاواوە حەوت سەركردەی داعش و ژنێك دەستگیركران.


هێزەكانی دژە تیرۆری ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایانكردووە:”بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەپێی زانیاری هەواڵگری گەمارۆی ماڵێكیان لەشارۆچكەی سەبحەی سەر دێرەزور داوە، كە ژمارەیەك سەركردەی داعش بەشێوەیەكی نهێنی تێیدا كۆبووبوونەوە و ویستویانە پیلانی تیرۆرستی دژ بەهاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان داڕێژن”.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا ڕوونیشكراوەتەوە:” هێزەكانی دژە تیرۆر چوونەتە سەریان و حەوت سەركردە و ژنێكیان دەستگیركردووە”.

ئەوەشخراوەتەڕوو: هاوكات، لەگوندی زەجە هێزەكانی دژە تیرۆر ڕووبەڕووی والی دێرەزوری داعش و یاریدەدەرەكانی بوونەتەوە و لە ڕووبەڕوونەوەیەكدا سەرجەمیان كوژراون”.