سەردێر

پۆلیسی هەولێر؛ تەرمی گەنجێكیان لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەكەی دۆزیوەتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، تەرمێك لە ناو سندوقی ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، كە هاووڵاتییەكی بەڕەگەز كوردە و ئاسەواری سێ فیشەك بە جەستەیەوە، تیمەكانی پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ هەینی بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر بنكەی پۆلیسی كەسنەزان ئاگاداركرانەوە بەبوونی تەرمێك، دوای گەیشتنی تیمیەكانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەركەوت كەوا هاووڵاتیەك كوژراوی لە شوێنەكەیە .

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، كە تەرمەكە هاووڵاتیەكە بە ناوی (عەلی سەباح سوار)، تەمەن (٢٩) ساڵ، كە شوێنەواری (٣) گولـلەی بە جەستەیەوە دیار بوو لە نێو سندوقی ئۆتۆمبێلەكەی خۆیدا دۆزراوەتەوە، تیمەكانی پۆلیس سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە و دەستگیر كردنی بكەری سەركی تاوانەكە.