سەردێر

سەلیم شوشكەیی؛ كازمی حزبێكی بەهێزی لە پشت نییە ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی پەڕلەمان پارە بۆ هەرێم بنێرێت

خەڵك
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەڕلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەبێ ڕەزامەندی پەڕلەمان سەرۆكوەزیرانی ئێستای عیراق ناتوانێت پارە بۆ كوردستان بنێرێت، ئەگەر وابكات بە ئاسانی متمانەی لێ وەردەگرنەوە.

سەلیم شوشكەیی، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەڕلەمانی عێراق بە میدیایی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، لە ئێستادا مستەفا كازمی حزبێكی بەهێزی لە پشت نییە، بۆیە ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندی پەرلەمان پارە بۆ هەرێم ڕەوانە بكات ، گەر ئەوەشی كرد بە ئاسانی متمانەی لێ وەردەگرنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بەدوای ڕێككەوتنەوە نییە لەگەڵ بەغدا، تەنها دەیەوێت هەندێك پارە مسۆگەر بكات بۆ ئەوەی لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مووچەی پێ بدات.

ئاشكراشیكردووە، بەبێ ڕێككەوتنی هەرێم لەگەڵ كوتلەكانی پەڕلەمان، ئەو ڕێككەوتنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی هیچ ئەنجامێكی نابێت.