خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی پێكدادان لە سەر ڕێگای هەولێر بۆ دهۆك لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل 6كەس بریندار بوون زیانێكی زۆری مادیش بەر ئۆتۆمبێلەكان كەوت.
فازل حاجی ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە كاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگای هەولێر دهۆك لە نزیك پردی گۆپاڵ پێكدادانێكی ڕووبەڕوو ڕوویدا لە نێوان پیكاب دێرێك و نیسان ئێكسترایەكی تایبەت لەئەنجامی ڕووداوەكەش 6كەس بریندار بوون زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.
ڕاشیگەیاندووە،هۆكاری كەوتنەوەی ڕووداوەكە هەوڵی تێپەڕاندنی هەڵە بووە لەلایەن شوفێری نیسان ئێكستراوە ، بریندارەكانیش بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون .