سەردێر

وتەبێژی یەكگرتوو لێدوانەكەی ئەبوبەكر هەڵەدنی لەسەر توركیا ڕای فەرمی ئێمە نیە

خەڵك

وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، لێدوانەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەبوبەكر هەڵەدنی لە بارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر گەلی كورد ، ڕای كەسی خۆیەتی و گوزارشت نیە لە ڕای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و فراكسیۆنەكەی.

وتەبێژی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانئەمڕۆ هەینی لە رونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، لێدوانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان، ڕای كەسیی خۆیەتی و گوزارشت نیە لە ڕای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و فراكسیۆنەكەی.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوێنێ ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو لەبەرامبەر لێدوانێكی سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە) كە بێڕێزی بە نەخشەی كوردستان كردبوو لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك نووسی:”بۆ دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توركی (مەهەپە) نەخشەی كوردستانی گەورە لەناودڵماندایە و كەلەی پوتی ئێوەی ڕەگەزپەرستی قین لەدڵ لەژێر پێڵاوی پێشمەرگەو گەریلاو شەڕفانە گیان لەسەردەستەكانی كوردستان وهەموو كوردێكی بەشەرەفدایە”