سەردێر

مەزڵوم كۆبانێ ؛ئەوەی لە ڕۆژئاوا بەدەست هاتووە بەرهەمی ڕاپەڕینی قامشلۆیە

خەڵك
فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایدەگەیەنێت، ئەو خۆبەڕێوەبەرییەی ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا هەموو گەل ‌و نەتەوەكانی لەخۆگرتوە بەرهەمی ڕاپەڕینی قامشلۆیە.

ئەمڕۆ ١٧ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر ڕاپەڕینی ١٢ی ئازاری ٢٠٠٤ی قامشلۆ لە دژی ڕژێمی بەعسی سووری كە تێیدا ڕژێم زۆر دڕندانە چەندین ڕۆڵەی كوردی شەهید كرد.

مەزڵوم كۆبانێ ، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات عەبدی لە تویتێكدا نووسیویەتی” بەرهەمی قوربانیی ڕۆڵەكانی گەل ‌و شەهیدەكانمان، ئەو خۆبەڕێوەبەرییە كە لە سایەیدا، هەموو ڕەنگ ‌و ئەتنیكە جیاوازەكان بە كەرامەتەوە دەژین”.

فەرماندەی هەسەدە جەختیشی كردوەتەوە لەوەی ” ڕاپەڕینی ١٢ی ئازاری قامشلۆ، هەوێنی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی ٢٠١٢ی ڕۆژئاوایە”.