سەردێر

لەبارەی زەرد بوونی ئاوی ماڵان له هەولێر ڕوونكردەوە دەدەرێت “كاری كۆمپانیاكان ساختەیە”

خەڵك
بەرپرسی هۆبەی تاقیگەی ئاوی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو كۆمپانیایانەی سەردانی ماڵان دەكەن بەمەبەستی تێستكردنی ئاو، بە بیانوی ئەوەی ئاوی ماڵان پیسە بۆ خواردنەوە كاری ساختە دەكەن و لە ڕێگای كارلێكی كیمیاییەوە ڕەنگی ئاوی ماڵان لەكاتی تێستدا دەگۆڕن بۆ زەرد.

هێرش عەبدوڵا، بەرپرسی هۆبەی تاقیگەی ئاوی هەولێر لە ڕٍوونكردنەوەیەكدا ڕایگەیاندووە، ماوەیەكی زۆرە كۆمپانیایەك لە ناو شار دەستی كردووە بە كاری تێست كردنی ئاوی ماڵان بە بیانوی ئەوەی ئاوی ماڵان پیسە ، بەڵام كاریان ساختەیە و ئەو تاقیكردنەوەی دەیكەن هیچ شتێكی دروستی نیە .

دەشڵێت ،”ئەو تێستەی بۆ ئاوی ماڵان ئەنجامی دەدەن، یەكێك لە جەمسەرەكان لە ئاسن پێكهاتووە و ئەوەی دیكەیان ئەلەمنیۆمە بە هۆی ڕوودانی كارلێكی كیمیكی لەگەڵ خوێیەكە دەبێتە هۆی دروستبوونی هایدرۆكسیدی ئاسن، ئەوەش ڕەنگی ئاوەكە زەرد دەبێت”.

ئاشكراشیكردووە، ئێمە وەك تاقیگەی هەولێر ئەوە ڕەت دەكەینەوە، كە ئاوی ماڵان پیس بێت و ڕەنگەكەی بەوشێوەیە بێت، كە لە تێستی ئەو كۆمپانیانە دەردەچێت .

ڕوونكردنەوە:
ماوەیەكی زۆره چەند كۆمپانیایەك به ناوی یٔەوەی گوایه یٔاوی ماڵان پیسه، تێستی یٔاوەكان دەكەن به شێوەیەكی چەواشەكاری بەڵام یٔێمە وەك تاقیگەی یٔاوی هەولێر یٔەو ڕەتدەكەینەوە كە توانەوەی یەكێك لەو دوو جەمسەرەی كە لەناو یٔاوەكە دادەنرێت، بە هۆی روودانی كارلێكی كیمیكی لەگەڵ خوێیەكە دەبێتە دروستبوونی هایدرۆكسیدی یٔاسن، بەهۆی یٔەوەش ڕەنگی یٔاوەكە زەرد دەبێ چونكە یەكێك لە جەمسەرەكان لە یٔاسن دروست كراوە بۆیە لە یٔاوەكە گۆڕانكاری بەسەردێ و لەگەڵ خوێیەكە دەست بە توانەوە دەكات و ڕەنگی یٔاوەكە دەگۆڕێت، بەڵام جەمسەری دووەم لە یٔەلەمنیۆم دروستكراوە هیچ گۆڕانێكی بەسەردا نایەت، لێرە هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەكەینەوە كە یٔاوی شارە خۆشەویستەكەمان هەولێر هیچ گرفتێكی نییە و زۆر پاكە لە ڕووی زانستییەوە و باشتریشە لە یٔاوی كانزایی كە ڕۆژانە زۆرینەی خەڵكی بەكاری دەهێنن.

تێبینییەكی گرنگ:- یٔەوەی باسمان كرد لەم یٔاوەی كە تایبەتە بە كۆمپانیاكە، كاتێك كە یٔاوەكەی خۆیان تێست دەكەن هیچ گۆڕانێك ڕوونادات چونكە یٔاوەكەی خۆیان هەموو جۆرە خوێیەكی لێ داماڵراوە بۆ یٔەوەی ڕەنگی نەگۆڕێت و فێڵ لە هاووڵاتیان بكەن.

هێرش عەبدوڵڵا
بەرپرسی هۆبەی تاقیگەی ئاوی هەولێر



هەلبژاردە

گرنگترینەکان