خەڵك
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پرۆژەی پێگەیاندنی تاكی موسڵمان و ئیصلاحی كۆمەڵگە كە سەرچاوەی هەموو چاكسازییەكە و مرۆڤ لەسایەیدا هەست بەئارامی دەكات و بەمافەكانی دەگات.
سەلاحەدین محمد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ هەینی ۱۲/٣/٢٠٢١ لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ كادیرانی حزبەكەی لە وارماوا و هەڵەبجەی تازە ڕایگەیاندووە، كاری پەروەردە و بانگخوازی كاری سەرەكی و ئامانجی یەكگرتووە سەرچاوەی گرتووە لەبەرنامەی پیرۆزی ئیسلام بۆ خزمەتی خەڵك و خاكی كوردستان .
هەر لەو دیدارە ئەمینداری گشتی یەكگرتوو جەختیكردەوە لەسەر پرۆژەی پێگەیاندنی تاكی موسڵمان و ئیصلاحی كۆمەڵگە كە سەرچاوەی هەموو چاكسازییەكەو مرۆڤ لەسایەیدا هەست بەئارامی دەكات و بەمافەكانی دەگات.