سەردێر

عەبدولستار مەجید؛ بۆ دژایەتی گەندەڵ و قۆرغكاران، پێویستمان بە ڕاپەرینێكی دیكەیە

خەڵك
سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دوای 30 ساڵ لە ڕاپەرینی مێژووی گەلی كورد لە ئێستادا دژ بە گەندەڵیی و قۆرخكاریی و پێشێلكردنی یاسا پێویستمان بە ڕاپەڕٍینێكی دیكەیە .

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان لە یادی 30 ساڵەی ڕاپەڕیندا لە هەژماری خۆی ڕایگەیاندووە، ئێستا و دوای سی ساڵ لەو ڕۆژە مێژوییە، پێویستمان بە ڕاپەڕینێكی دیكەیە.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاپەڕینێك دژ بە گەندەڵیی و قۆرخكاریی و پێشێلكردنی یاسا تا میللەتەكەمان بگەیەنینە ئەو ئاستی ژیان و گوزەرانەی كە شایستەی ماندوبوون و خۆڕاگریی و قوربانیدانێتی.