سەردێر

هاتووچۆی دهۆك؛بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆەوە كەسێك گیانی لەدەستدا

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە شارۆچكەی زاوێتە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل ژنێك گیانی لەدەستدا ، هاووڵاتیەكی دیكەش برینداربوو.

ئازاد تەنها ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 11ی ئازار لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا ، كە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی شۆفڵ و ئۆتۆمبێلێكی تایبەت دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە سەر شەقامی گشتی نزیك گوندی بابلۆ نێوان زاوێتە بۆ پارێزگای دهۆك ڕوویداوە، كە بەوهۆیەوە ژنێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو .

‎May be an image of ‎‏ئۆتۆمبێل‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎