سەردێر

تۆڕی پاراستنی تەندروستی داوای ڕوونكردنەوە لە وەزیری تەندروستی دەكات

خەڵك
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ڕایدەگەیەنێت، گومان هەیە لەوەی كە وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی دیكەی تەندروستی چی جۆرە ڤاكسینێكیان وەرگرتبێ، دەشڵێن،” وەزیری تەندروستی ڤاكسینە چینیەكەی وەرنەگرتووە، بەڵكو ڤاكسینی ئەسترازینیكا یا ڤایزەری وەرگرتووە”.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی لە ڕاگەیەنراوێكدا داوا لە وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم دەكات ، ڕوونكردنەوە بدات لەسەر جۆری ئەو ڤاكیسنەی ، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ بەرپرسانی دیكەی تەندروستی بەكاریانهێنا ، كە ڤاكسینە چینیەكە بێت .

ئاماژەبۆ ئەوەشدەكەن، كە بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕەكەیان كەوتوە، گومان هەیە لەوەی، كە وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی دیكەی تەندروستی چی جۆرە ڤاكسینێكیان وەرگرتبێ.

باس لەوەشدەكەن، كە وەزیری تەندروستی ڤاكسینە چینیەكەی وەرنەگرتبێ، بەڵكو ڤاكسینی ئەسترازینیكا یا ڤایزەری وەرگرتبێ، كە بەشێكی زۆری بەرپرسانی حكومەی و سیاسی خۆیان لە خەڵكی ئاسایی جیاكردوەتەوە و هەمان ئەو خزمەتانە وەرناگرن كە بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی رەوا دەبینن.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای ڕونكردنەوە لە وەزیری تەندروستی دەكات:
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست تۆڕەكەمان كەوتوە، گومان هەیە لەوەی كە وەزیری تەندروستی و بەرپرسانی دیكەی تەندروستی چی جۆرە ڤاكسینێكیان وەرگرتبێ. چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناو وەزارەتی تەندروستی ئەو گومانانەیان پشتراستكردوە. سەرچاوەكان ئەوەیشیان وت كە مقۆمقۆیەكی زۆر لەناو تەندروستكاراندا دروستبوە لەسەر ئەوەی وەزیر و بەرپرسەكانی دیكە چی جۆرە ڤاكسینێكیان وەرگرتوە.
هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە گومان هەیە كە وەزیری تەندروستی ڤاكسینە چینیەكەی وەرنەگرتبێ بەڵكو ڤاكسینی ئەسترازینیكا یا ڤایزەری وەرگرتبێ. ئەم گومانانە لەوەوە سەرچاویان گرتوە كە بەشێكی زۆری بەرپرسانی حكومەی و سیاسی خۆیان لە خەڵكی ئاسایی جیاكردوەتەوە و هەمان ئەو خزمەتانە وەرناگرن كە بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانی رەوا دەبینن. بۆیە ئێمە لێرەوە داوا دەكەین كە بە زووترین كات وەزیری تەندروستی ڕوونكردنەوەی پێویست بدات لەسەر ئەم بابەتە. داوایشی لێدەكەین كە ڕونیبكاتەوە كە ئاخۆ چی جۆرە ڤاكسینێكی وەرگرتوە.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی
٢٠٢١/٣/١١