سەردێر

بەڕێوبەری شارەوانی سلێمانی؛كێشەیەكی گەورە لە پرۆسەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك هەیە

خەڵك
بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كێشەیەكی گەورە هەیە لە پرۆسەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بەهۆی تەواوبوونی گرێبەست، كە سێ ساڵ جارێك ئەنجام دەدڕێت لەگەڵ حكومەتدا، دەشڵێت ،”لە ئێستادا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی شارەوانی و دارایی كاری لەسەر دەكەن”.

بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەكانی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا باس لەوە دەكات ، كە كێشەیەكی گەورە هەیە لە پرۆسەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بەهۆی تەواوبوونی گرێبەست كە سێ ساڵ جارێك ئەنجام دەدڕێت لەگەڵ حكومەتدا، هەروەها ڕۆتینی نوسراوەكان كاتێكی زۆری دەوێت.

دەشڵێت،” دەستێوەردانی كۆمپانیا حزبیەكان بۆ بەدەستهێنانی كار زۆر جار ئیشەكە تێكدەدات”.

ڕاشیگەیاندووە، كە شارەوانی چ كارێكی گەورە پێشكەش بە هاووڵاتیان دەكات بۆیە داواشدەكات، كە با هەر یەكەمان كرێكارێكی ژینگە پارێز بین و شارەكەمان خۆش بوێت و ڕێزی كاری ئەو ژینگە پارێزانە بەرز بنرخێنین و كە بەلای منەوە قورسترین و پیرۆزترین كارە مرۆڤ لە جڤاتەكەیدا ئەنجامی بدات.

ڕونكردنەوەیەك لەبەڕێوبەری گشتی شارەوانیەكانی سلێمانی بۆ ڕای گشتی:
كێشەیەكی گەورە هەیە لە پرۆسەی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بەهۆی تەواوبوونی گرێبەست كە سێ ساڵ جارێك ئەنجام دەدڕێت لەگەڵ حكومەتدا.
بەسوپاسەوە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكانی شارەوانی و دارایی
كاری لەسەر دەكەن ،
بەڵام ئەم چەند تێبینیەكم هەیە …
ڕۆتینی نوسراوەكان كاتێكی زۆری دەوێت، دەستێوەردانی كۆمپانیا حزبێكان بۆ بەدەستهێنانی كار زۆر جار ئیشەكە تێكدەدات.
چەندیش ڕێگری كە ….
بەڕێزان بینیتان شارەوانی چ كارێكی خزمەتگوزاری گەورە
پێشكەش دەكات بەوەستانی یەك ڕۆژ كاركردن چی رووئەدات ، ئەی ئەگەر هەفتەیەك یان زیاتر كار ڕابگیرێت چی بەسەر شارو شاڕۆچكەكانماندا دێت ..
تكا لە هاوڵاتیانی بەڕێز دەكەم ئاگاتان لەم بابەتەبێت
با هەر یەكەمان كرێكارێكی ژینگە پارێز بین …
شارەكەمان خۆش بوێت .. ڕێزی كاری ئەو ژینگە پارێزانە بەرز بنرخێنین
كە بەلای منەوە قورسترین و پیرۆزترین
كارە مرۆڤ لە جڤاتەكەیدا ئەنجامی بدات……..