سەردێر

بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ سەرۆككۆمار كۆبوەوە

خەڵك
هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە سەرۆككۆماری عێراق كرد و باس لە دوایین پەرەسەندنە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەكانی هەرێم و عێراق كرا و بەبایەخەوە قسەش لە رێوشوێنەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كرا.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق كرد و ‏‎لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی دەستەی كارگێڕی و مەكتەبی سیاسی ئامادەیبوون، جەخت لە كاری ھاوبەش و ھەماھەنگی زیاتر كرایەوە لەپێناو سەقامگیری سیاسی و ئابووری و باشتركردنی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵك.

‏‎هەر لە دیدارەكەدا دەرچەكانی چارەسەركردنی بودجە و مووچەی موچەخۆرانی ھەرێم خرایەبەرباس، كە دەستوور وەك مەرجەعی تێپەڕاندنی دۆخەكە و گەیشتن بە رێككەوتن وەسفكرا.

هەر لە كۆبونەوەكەدا خستەگەڕی ھەوڵەكان و گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییە عێراقییەكان و ھەرێم دووپاتكرایەوە بۆ بونیادنانەوەی متمانە و كاری ھاوبەش، كە ئەم ھەنگاوەش لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا دەبێت.