خەڵك
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم پێشواز لە فەرماندەی دەستەی راوێژكارانی باڵای سەربازی هاوپەیمانان لەعێراق و سووریا كردو گفتوگۆ لەسەر دواین پێشهات و مەترسییەكانی ئێستای تیرۆریستانی داعش لەناوچەكەدا كرد.
شۆڕش ئیسماعیل ، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ۱۱ی ۳ی ۲۰۲۱ لە میانی پێشوازی و كۆبوونەوەمان لەگەڵ جەنەڕاڵ رێدئاوت پرسی پەیوەندییەكانی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقیمان بۆ دروستكردنی ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم تاوتوێكرد.
لەو كۆبونەوەیەدا، لەسەر هاوكاری و یارمەتیەكانی هاوپەیمانان و ئەمریكا، جەنەڕاڵ رێد ئاوت، دڵنیایی كردینەوە، كە هاوكارییەكانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت.