سەردێر

گیرفان بڕەكان دەستگیركران

خەڵك
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەتۆمەتی كوشتن و ڕێگریكردن و بڕینی گیرفانی هاووڵاتیان سێ كەس دەستگیركران، كەسەرجەمیان خەڵكی چەمچەماڵن هێزەكانیشیان بەدوای كەسی چوارەم دا دەگەڕێن .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوایی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی زانیارییان بەدەست گەیشت، كە گروپێكی چەكداری، كە پێكهاتون لە چوار كەس لەڕێگای نێوان چەمچەماڵ تەكیەی كاكەمەند هەستاون بەڕێگریكردن و بڕینی گیرفانی هاووڵاتیان وە كوشتنی هاووڵاتیەكی عەرەب بەناوی (ی ، ھ ، ع ) لە (٥_٣_٢٠٢١) .

ڕاشیگەیاندووە، لە رۆژی 8ی ئازاری 2021 دووكەس بەناوەكانی ( ب،ل،ح) و (ح،ب،و) لە (٩_٣_٢٠٢١)كەسێكی دیكە بەناوی (د، أ ، ش) دەستگیركران ، كەسەرجەمیان خەڵكی قەزای چەمچەماڵن.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، تاوانلێكراوەكە بەڕەچەڵەك عەرەبە و خەڵكی پارێزگای (بەغدا)یە دوو منداڵی خۆی و ئامۆزایەكی لەگەڵدا بووە ویستویانە بۆ گەشتكردن بچن بۆ شاری سلێمانی، تۆمەتبارەكان بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ بەپێی ماددەی (٤٠٥) لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بەردەوامە.