سەردێر

سلێمانی، پێشانگایەكی دەرمانی گیایی داخرا

خەڵك بەهۆی پابەندنەبون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبونی گیادەرمانی ماوە بەسەرچو قائیمقامیەتی سلێمانی پێشانگای شیفا دادەخات.

هاوڕێ حمە شوان، پزیشكی دەرمانساز و سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن و هەبونی دەرمانی گیایی ماوە بەسەرچو و ساغكردنەوەی بەسەر هاوڵاتیاندا، لیژنەكە پێشانگای گیادەرمانی شیفای داخست.

وتیشی:یەكێكی دیكە لە سەرپێچیەكانی پێشانگاكە هەبونی دەرمانی رێگە پێنەدراو و نەبونی مۆڵەتی كوالێتی كۆنترۆڵی جۆریی دەرمانەكان .

سەرۆكی لیژنەی هاوبەشی تەندروستی قائیمقامیەت ئاماژەی بۆئەوەكرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی پێشانگای گیادەرمانی شیفا لەشەقامی گۆران (ئۆرزدی) شاری سلێمانی دادەخرێت و لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە تەواوی ئەو دەرمانانەی دەستی بەسەردا گیراوە لەناودەبرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕوی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.