سەردێر

باران بارین دەستپێدەكاتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ سێ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێك كات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوار شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی باران لەكاتەكانی شەودا لە ناوچە شاخاوییەكانن سەنتەری پارێزگاكانیش ئەگەری نمە بارانی هەیە.