سەردێر

ڕاپەڕین.. بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە دوو كەس برینداربوون

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، لە سەر ڕێگای گشتی (شارەدێی هەڵشۆ -گوندی گرمەیتەر) ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێكی جۆری (ئۆپڵ و ماتۆڕسكیل)ێكدا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، كاتژمێر 9:30 ی ئەمشەو ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان ئۆتۆمبیلێكی جۆری (ئۆپڵ و ماتۆڕسكیل)دا ڕوویدا و بەهۆیەوە دوو كەس بریندار بوون “.
ئاماژەی بەوەشداوە، “ڕووداوەكە لە سەر ڕێگای گشتی (شارەدێی هەڵشۆ -گوندی گرمەیتەر) بووە كە بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو كەس بریندار بوون “.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ئاشكراشی كرد، “هۆكاری ڕووداوەكە پابەند نەبوونی شۆفێران بووە بە یاسا و ڕێنماییەكانی هاتووچۆوە”.