سەردێر

بازیان.. سێ كەس دەستگیركران كە زیادەڕەویان كردبووە سەر زەوی میری

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسیان ڕاگەیاند، كە تۆمەتبارن بە زیادەڕەویكردنە سەر زەوی ( میری ) كشتوكاڵی لە ناوچەی بازیان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانی بازیان لە پێناو پارێزگاریكردن لە سروشت و ژینگەی سنوورەكەیان و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران، توانرا 3 هاووڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیربكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە:”ئەو تۆمەتبارانە زیادەڕەوییان كردووەتە سەر زەوی (میری) كشتوكاڵی و پۆلیسی دارستانی بازیان توانیان ئەو كەسانە دەستگیر بكەن.

ئاشكراشكراوە، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ كێشەكە ڕێكخراوە و بە بڕیاڕی دادوەر بەندكراون بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.