سەردێر

مەسرور بارزانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

خەڵك
سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ رێككەوتن و چارەسەری بنەڕەتی و یەكجاریی هەموو كێشەكانی نێوان حكومە‌تی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان بەپێی بنەماكانی دەستور.

مەسرور بارزانی ، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا پاڵپشتیی خۆی بۆ بانگەوازی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەردەبڕێت، كە داوای گفتوگۆی نیشتمانی نێوان لایەنەكانی عێراقی كردبوو بۆ چارەسەری ریشەیی هەموو كێشەو ناكۆكییەكان.

لە تویتەكەیدا ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ رێككەوتن دەربڕیوە و ئاماژەی بەوەكردوە، “ئامادەیی خۆمان دەردەبڕین بۆ رێككەوتن و چارەسەری بنەڕەتی و یەكجاریی هەموو كێشەكانی نێوان حكومە‌تی فیدراڵی و هەرێمی كوردستان بەپێی بنەماكانی دەستور”.