سەردێر

دەرماڵەیەكی 150 هەزاری دەدرێتە مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە

خەڵك
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی پەروەردە ڕایدەگەیەنێت، دەرماڵەیەك بۆ ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی وەزارەت خەرج دەكرێت، كە مۆڵەتی خوێندنیان هەیە، كەپێشتر هەموو دەرماڵەیەك دەبڕا لەمەودوا سوودمەند دەبن.

مەریوان بەگۆك، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی پەروەردە بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، دەرماڵەیەكی 150 هەزار دیناری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە خەرج دەكرێت، بەڵام بەپیێ یاسا و ڕێنماییەكان هەركەسێك هەرجورە مۆڵەتێك وەردەگرێت هەموو دەرماڵەكان دەبڕدرێت ئەگەر بێت و مۆڵەتەكە لە 29 ڕۆژ زیاتر بێت.

ڕاشیگەیاندووە، حكومەت وەك هاوكاری بۆ ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەی مۆڵەتی خوێندنیان هەیە دەرماڵەی 150 هەزار دیناری خەرج دەكات و لەمەودوا سوودمەند دەبن لە دەرماڵەكە، بەڵام هیچ جۆرە مۆڵەتێكی دیكە ناگرێتەوە.

ئاشكراشیكردووە، دەرماڵەی 150هەزار دیناریی مامۆستایان بڕاوەیە و بۆیان خەرج دەكرێت، كە بەهۆی بڕیارەكەوە ژمارەیەكی بەرچاوی مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەند دەبن.