سەردێر

هاتووچۆی سلێمانی؛ ماتۆرە دەستبەسەركراوەكانی 9ساڵ دەداتەوە خاوەنەكانیان

خەڵك

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە ماوەی 9 ساڵی ڕابردوودا ئەو ماتۆڕانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ئازاد دەكرێن، ماوەی 15 ڕۆژیش دیاریكراوە خاوەنەكانیان سەردان بكەن بۆ وەرگرتنەوەیان.

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری سەرجەم ئەو هاووڵاتییانە دەكات، كە ماتۆڕەكانیان دەستیان بەسەرداگیراوە لە گەراجی كۆنی بەڕێوەبەرایەتی لەڕێگەی عەربەت لە نێوان ساڵانی (2005 -2014 ) سەردانمان بكەن بەمەبەستی ئازادكردنیان.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە لە ماوەی (15) رۆژدا داواكار پێویستە لە 4/3/2021 بۆ 19 /3/2021 سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی – بەشی داواكان بكەن، ئازادكردنەكە دوای جێبەجێكردنی سەرجەم ڕێكارە یاساییەكان ئەنجام دەدرێت.