سەردێر

نێچیرڤان بارزانی وەڵامی كازمی دەداتەوە

خەڵك-
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پشتیوانی دەستپێشخەرییەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بۆ سازدانی گفتوگۆی نێوان بەغدا و هەولێر.


ئەمڕۆ دوو شەممە، نێچیرڤان بارزانی لە توێتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) ڕایگەیاند” پشتیوانی لە‌ بانگەوازی سەرۆك وەزیران بەڕێز كازمی دەكەم بۆ گفتووگۆی نیشتمانیی نێوان لایەنە ناكۆكەكانی عێراق و گفتوگۆیەكی نیشتمانیی ڕاستەقینەی قوڵ بۆ ڕێككەوتنی یەكجاری و چارەسەركردنی ڕیشەییی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ كە دەبێتە لەڕێی دەستورەوە بێت”.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا داوای گفتووگۆی نیشتیمانی كرد بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كە كاریگەرییان لەسەر دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەی گشتی فیدراڵی ساڵی 2021 كردووە.