سەردێر

خەڵك؛ زانیاری لەسەر تۆماركردنی ئۆتۆمبێلە مۆدێل نزمەكان بڵاودەكاتەوە

خەڵك
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەهەموو هاتووچۆكانی هەرێم دەستكراوە بە پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ ئۆتۆمبێلە مۆدێل نزمەكان، كە تەنها بۆ كۆكردنەوەی ئامارە و تا ئێستا بڕەیارەكە بەوشێوەیەیە.

موقەدەم بەختیار محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئەمڕۆوە یەك شەممە لە تەواوی هاتووچۆكانی هەرێم دەست كراوە بە پڕكردنەوەی فۆڕم بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوار مۆدێلەكانی (2019-2020-2021 )ن.

ڕاشیگەیاند، ئەو فۆڕمە تەنها بۆ كۆكردنەوە ئاماری تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە، كە مۆدێلەكانیان لە خوارەوەیە و ئێستا لە شارەكانی هەرێم دەسوڕێنەوە.

ئاشكراشیكرد، زانیاری لەسەر جۆری ئۆتۆمبێلەكە و خاوەنكەی كێیە و لەكوێ نیشتەجێیە، هەموو ئەمانە لە فۆڕمەكەدا بوونی هەیە، جگە لەوە هیچ بڕیارێكی دیكە لەلایەن سەرووی خۆمانەوە بەدەستمان نەگەیشتووە بۆ داهاتوو.