سەردێر

بنكەی یاسادانان لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت

خەڵك
سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دروستكردنی بنكەی یاسادانانی هەرێمی كوردستانی كرد و لەكۆبوونەوەكەدا باس لەدواین بەرەوپێشچوونەكانی داڕشتن و دروستكردنی بنكەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان و سەرجەم كێشە و گرفتەكان كرا.

د.ڕێواز فایق، سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە 2021/3/7، بەئامادەبوونی منی نبی قەهوەچی، سكرتێری پەرلەمان، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دروستكردنی بنكەی یاسادانانی هەرێمی كوردستانی كرد.

لەكۆبوونەوەكەدا باس لەدواین بەرەوپێشچوونەكانی داڕشتن و دروستكردنی بنكەی یاسادانانی هەرێمی كوردستان (قاعدە تشریعات) و سەرجەم ئەو كێشە و گرفتانە كرا، كە لەكاتی دووبارە ڕێكخستنەوەی بنكەی یاسادانان هاتوونەتە پێش، بۆیە لیژنەكە لەسەر ڕاسپاردە و تێڕوانینەكانی سەرۆكی پەڕلەمانی كوردستان چەند لایەنێكی تەكنیكیی بابەتەكانیان یەكلایی كردەوە.

بڕیار وایە لەئایندەیەكی نزیكدا بخرێتەبەر دیدی یاساناسان و ئەندامانی پەرلەمان و ناوەندە ئەكادیمییەكان و هاووڵاتییانی كوردستان، بۆ كارئاسانی و دۆزینەوەی دواین هەمواری ئەو یاسایانەی كە لەپەرلەمانی كوردستان لەماوەی هەر پێنج خولەكەی پەرلەمان دەرچووێنراون.