سەردێر

پاپا فرانسیس: نابێت هیلاكبین لە بڵاوكردنەوەی ئاشتی و برایەتی هاتووین ئەو پەیامە بگەیەنین

خەڵك
ڕابەری كاسۆلیكەكانی جیهان لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە عێراق و جیهان هەموومان دەمانەوێت برا بین، ئەو پەیامەی كە مەسیح داوامان لێدەكات، دەشڵێت: “نابێت هیلاكبین لە بڵاوكردنەوەی ئاشتی و برایەتی هاتووین ئەو پەیامە بگەیەنین”.

پاپا فرانسیس، ڕابەری كاسۆلیكەكانی جیهان لە هەولێر لە وتارەكەیدا لە یاریگای فەڕانسۆ هەریری ڕایگەیاند، نابێت هیلاكبین لە بڵاوكردنەوەی ئاشتی و برایەتی و ئەمڕۆ هاتووین تا جەختبكەینەوە، كە ئاشتی و برایەتی فریامان دەكەوێت، بۆیە بەهۆی توندوتیژییەكانەوە برینی گەورە لەسەر جەستەمان دروستبووە و كاتی زۆری دەوێت تا هەموومان پێكەوە ئەو برینانە ساڕێژ بكەین.

ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ لە عێراق و جیهان هەموومان دەمانەوێت برابین، ئەو پەیامەی كە مەسیح داوامان لێدەكات و پێویستمان بە هەوڵی زیاتریشە بۆ ئەم پرسەز

وتیشی، “پێویستە هەموو ئەو درۆیانە لە ژیانمان بسڕینەوە، كە ڕێگەمان لێدەگرێت لە پێكەوەژیان و هێزی خراپەكاری تاو دەدات”.