سەردێر

بڕیاری داخستنی بازگەكانی هەولێر بۆ سبەی درێژكرایەوە

خەڵك
بڕیاری داخستنی بازگەكانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق تا كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 07-03-2021 درێژكرایەوە، بڕیارەكە هاتووچۆی هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەولێر ناگرێتەوە.

دوای ئەوەی پێشتر پارێزگای هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، كە لە كاژێر 12:00ی شەوی 3ی ئازار بازگەكانی هەولێر لەگەڵ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تا 7:00ی ئێوارەی رۆژی 6ی ئازار دادەخرێن، ئەمڕۆ وادەكە درێژكرایەوە.

بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) هەر چەندە بڕیاربوو ئەمشەو كۆتایی بەو وادەیە بێت ، كە پارێزگای هەولێر بڕیاری دا بە داخستنی بازگەكانی هەولێر لەگەڵ پارێزگاكانی ناوەڕاست وباشووری عیراق ، بەڵام بڕیارەكە بۆ كاتژمێر 6ی ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە 7ی ئازار درێژكرایەوە .