سەردێر

سلێمانی؛ مێردمنداڵێك لە شەڕێكدا گیانی لەدەستدا

خەڵك
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە شەڕێكدا مێردمنداڵێك دوای بەركەوتنی بەرد بەر سەری گیانی لە دەستداوە .

سامان نادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 6ی ئازاری 2021 لە شەڕێكدا لە سی مەترییەكەی شاری سلێمانی مێردمنداڵێك گیانی لەدەستدا .

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوەی لەكاتی شەڕێكدا له‌نێوان ژماره‌یه‌ك منداڵ دروستبووه بەرد بەر سەری كەوتووە لەكاتی بردنی بۆ نەخۆشخانە خوێنی زۆری لێڕۆیشتووە گیانی لەدەستداوە، مێردمنداڵەكە تەمەنی 12 ساڵە ناوی ( هـ) گیانی لەدەستدا و تەرمەكەشی ڕەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە، تا ئێستاش هۆكاری شەڕەكە نەزانراوە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان