سەردێر

بەڤیدیۆ ؛مەحمود سەنگاوی خەڵكی جنێومان پێدەدەن و بە دز و جەردە ناومان دەبەن

خەڵك-
فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئاوات و داواكارییانەی گەلی كورد پێش راپەڕین هەیبوو لەدوای راپەڕین نەیانتوانیوە جێبەجێیان بكەن، دەشڵێت،”خەڵكی جنێومان پێدەدەن و بە دز و جەردە ناومان دەبات”.

مەحمود سەنگاوی ، فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی، لەپەیامێكیدا بەبۆنەی یادی 30 ساڵەی ڕاپەرین لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاند، ئەو ئاوات و داواكارییانەی گەلی كورد پێش راپەڕین هەیبوو لەدوای راپەڕین نەیانتوانیوە جێبەجێیان بكەن.

دەشڵێت،” ئێمە بەڵێنی ئازادی و باشتركردنی ژیانمان دابوو، بەڵام ئێستا میللەتەكەمان توشی كارەسات و برسێتی بووە و لە بەرچاو میلەتەكەمان ناشیرین بووین”.

ڕاشیگەیاند، خەڵكی كوردستان جنێومان پێدەدەن و زۆركات بە دز و جەردە ناومان دەبەن.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان