سەردێر

پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا كە دزی لە سۆپەرماركێت و دەرمانخانەكان دەكرد

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە لایەن مەفرەزەكانیانەوە تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد، كە لە شاری سلێمانی چەند تاوانێكی دزیكردنی ئەنجامدابوو، لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لەبارەی تۆمەتبارێكەوە، كە لەناو شاری سلێمانی سۆپەرماركێت و دەرمانخانەكەن دەبڕێت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری و زانینی شوێنی تۆمەتبار توانرا لەلایەن نوسینگەی كوردساتی نەهێشتنی تاوانەوە دەستگیربكرێت، كە زیاتر لە 10 تاوانی دزیكردنی لە سوپەرماركێت و دەرمانخانەكان ئەنجامداوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ر ، ك ، ع ) لەدایكبووی 1996 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

‎May be an image of ‎ڕاوەستاو‎‎‎May be an image of ‎‏یەک کەس یان زیاتر‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎