سەردێر

هاووڵاتییەك لە كۆیە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك
كەمێك پێش ئێستا هاووڵاتییەكی دانیشتووی شاری كۆیە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك)، كەمێك لەمەوپێش هاووڵاتییەكی دانیشتووی كۆیە بە (پشتێن) لە ماڵەكەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەپێی زانیارییەكان، هاووڵاتییەكە پیاوێكی لە دایكبووی ساڵی (1989)یە و خێزاندارە و دوو ژنی هەیە و خاوەنی دوو منداڵە.

لە ئێستادا، تەرمەكە ڕەوانەی پزیشكی دادای شاری كۆیە كراوە و پۆلیس دۆسیەی بۆ ڕووداوەكە كردووەتەوە و دەستیان بە كاری لێكۆڵینەوە كردووە.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان