سەردێر

دۆلار نرخەكەی دابەزی

خەڵك-
لەكاتی كردنەوەی بازار نرخی 100 دۆلار بە 145 هەزار و 750 دینار مامەڵەی پێوەكرا و ماوەی چەند هەفتەیەكە بەهۆی پەسەندنەكردنی بوجدەی گشتی عیراق دۆلار لە بازارەكان بە ناجێگری ماوەتەوە، كێشەی بۆ كاسبكارانی دراو دروست كردووە .

سەرچاوەیەك لە بازاری دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، هەر ڕۆژێك باس لە دابەزاندنی بەدۆلار واتە بەرز كردنەوەی بەهای دیناری عیراقی بكرێت لەلایەن ئەندامانی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق یان هەر بەرپرسێكی دارایی لەو وڵاتە گۆڕانكاری خێرا بەسەر دۆلاردا دێت .

وتیشی ،” ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاری دۆلار بەهای 100 دۆلار بە 145 هەزار و 750 دینار بوو ، بەڵام لەكاتی داخستنی بازار بەهاكەی 250 دینار دابەزی و بە 145 هەزار و 500 دینار مامەڵە پێوەكردنی داخرا “.

ڕاشیگەیاند، تا پڕۆژە یاسای دوجەی گشتی عیراق لە پەڕلەمان پەسەند نەكردێت ، دۆلار نرخەكەی بە ناجێگری دەمێنێتەوە، كە هەرجارەوە بەرپرسێكی دارایی یان هەر پەڕلەمانتارێك لێدوانێك بدات گۆڕانكاری بەسەر نرخەكەیدا دێت .