خەڵك –
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی كانی گۆمە دەكات، كە شەممە بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ كارەبا دەبن .
لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی كانی گۆمە دەكەنەوە، كە دەكەونە سەر هەردوو فیدەری (167) و (169) ڕۆژی شەممە 6/3/2021 پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، كە ئەو گەڕەكانە لە كاتژمێر (8ی بەیانی بۆ 3ی پاش نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كاربكەن، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.
جەختیشی كردۆتەوە ، كە جگە لە ستافی تایبەتی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا و كۆمپانیا، هیچ كەس بۆی نیە دەستكاری پێوەرەكان بكات بەپێچەوانەوە توشی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت.
ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە دوای بەستنی پێوەرەكە و لەكاتی بوونی هەر كێشەیەك دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفونەوە بكەن 07701394642.