سەردێر

مەسرور بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا كۆبوەوە

خەڵك-
سەرۆكی حكومەتی هەرێم پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی سوریا و شاندێكی یاوەری كرد و دوا پەرەسەندنەكانی بارودۆخی سیاسی سوریا و ناوچەكە و هەوڵەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی سوریایان تاووتوێكردووە.

مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/3/4 پێشوازی لە نەسر حەریری سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی سوریا و شاندێكی یاوەری كردووە، لە دیدارێكدا دوا پەرەسەندنەكانی بارودۆخی سیاسی سوریا و ناوچەكە و هەوڵەكانی چارەسەركردنی كێشەكانی سوریامان تاووتوێ كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی سوریا ، سوپاسی هەڵوێستی دۆستانەی هەرێمی كوردستانی كردووە، بەرامبەر گەلی سوریا و داخوازییە ڕەواكانی، بە تایبەتی میوانداریكردنی سەدان هەزار پەنابەری سوری لەهەرێمی كوردستان، كە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری ، پێشوازی لە پەنابەران كردووە و هاوكاری كردوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، كە هەرێمی كوردستان، پشتیوانی لە هەموو هەوڵێك دەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی سوریا بە شێوەیەكی ئاشتیانە و بە ئاراستەی سەقامگیربوونی ئاشتی و ئارامیی لە ناوچەكە و دابینكردنی مافی گشت پێكهاتە و گەلانی سوریا لە نێویشیاندا مسۆگەركردنی داخوازییە ڕەواكانی گەلی كورد لەو وڵاتەدا، سەرۆكی حكومەت نیگەرانی خۆشی بەرامبەر ئەو پێشێلكارییانە دەربڕی، كە لە عەفرین ڕوویانداوە و هیوای خواستووە، كە ڕێگریان لێ بكرێت.

‎May be an image of ‎‏‏٢‏ كەس‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‎‎people standing‎‎‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏٢‏ كەس‏ و ‏‎‎people standing‎‎‏‎‎‎May be an image of ‎‏‏یەک کەس یان زیاتر‏، ‏‏‎‎people standing‎‎‏، ‏جلی تایبەت‏‏‏ و ‏لە ژوورەوە‏‎‎