خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات،كە خوار مۆدێلن و تۆمارنەكراون، دەتوانن لە 7ی3 تا ڕۆژی 25ی3 و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ تۆماركردنی زانیاری .
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە دەكات، كە خوار مۆدێلن و تۆمار نەكراون ، بە مەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕم ، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم دەستنیشانكراوە، دەتوانن لەبەرواری 7ی3 تا ڕۆژی 25ی3و لەڕۆژانی فەرمی دەوامدا واتا ڕۆژانی یەك شەممەو دوو شەممەو سێ شەممەو چوار شەممە، لەكاتژمێر (1:30) پاش نیوەڕۆ تا (5:00) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن لە تاسڵوجە.
هاوكات لەكاتی پشووی فەرانبەرانیشدا واتا ڕۆژانی شەممە و پێنج شەممەدا، خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی خوارمۆدێلن و تۆمارنەكراون هەر بەمەبەستی پڕكردنەوەی فۆڕم دەتوانن لەكاتژمێر (9:30) تا (5:00) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بكەن.
هەر ئۆتۆمبێلێكی خوار مۆدێل و تۆمارنەكراو ئەگەر لەئیدارەكانی دەرەوەی پارێزگای سلێمانی بن، دەتوانن بۆ هەمان مەبەست سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆكانی خۆیان بكەن و نەگەڕێنەوە بۆ هاتووچۆی سلێمانی.
بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) لە دوای ئەو بەروارەوە هەر لەسەر شەقامەكان هەر ئۆتۆمبێلێك لە لایەن هاتووچۆوە بگیرێت بە بڕی 2ملیۆن دینار غرامە دەكرێت .