سەردێر

خشتەی دابەشکردنی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنا  لەهەرێم ڕاگەیەنرا

خەڵک

پاش گەیشتنی پشكی هەرێمی كوردستان لە عیراقدا، کە بڕی ٥٠٠٠ ڤاكسینی دژە كۆرۆنایە لە جۆری (سینۆفارم)ی چینی، بەپێی پلانێک دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و هەر پارێزگایە بڕی دیاریکراوی خۆی بۆ تەرخان دەکرێت.

 

بە پێی ڕاگەیانراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەو ژمارە ڤاکسینە ٢٥٠٠ کەس لێی سوودمەند دەبن و هەر کەسێک دوو ژەم لە ڤاکسینەکەی پێدەدرێت.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بنەمای دابەشکردنەکە، لە سەر رێژەی دانیشتوانی هەر پارێزگایەکە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە؛ هەولێرو کۆیە ١٣٦٠ ژەم، سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، گەرمیان ١٧٢٠ ژەم، دهۆک ٩٢٠ ژەم و بۆ هاووڵاتیانی چینی نیشتەجێی هەرێمیش بڕی ١٠٠٠ ژەم دیاریکراوە.