سەردێر

دابەشكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە دهۆك دەستپێدەكات

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دهۆك، ئامادەكارییەكانیان تەواوكردووە بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگاكە.

حەمزە رزیكی، بەرپرسی ڕاگەیانی تەندروستی دهۆك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئامادەكارییەكانی تەواو كردووە و ناوەندە تەندروستییەكانیش لەئێستادا خۆیان بۆ دابەشكردنی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی ئامادەكردووە”.

بە وتەی حەمزە رزیكی، “تەندروستی دهۆك 37 ناوەندی تەندروستی لە تەواوی ناوچەكانی پارێزگاكە كردۆتەوە”.

دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، وەزارەتی تەندروستی هەرێم، وەك پشكی هەرێمی كوردستان لە عیراقدا، بڕی 5000 ڤاكسینی دژە كۆرۆنای لە جۆری (سینۆفارم)ی چینی وەرگرت.