سەردێر

فڕۆكەخانەی هەولێر لەسەر كەرەنتینەكردنی گەشتیاران ڕوونكردنەوە دەدات

خەڵك-
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەپێویستی دەزانێت، گەشتیاران دوای گەڕانەوەیان لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان كەرەنتین بكەن، ڕەتیشیدەكاتەوە هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”دوای بڵاوبوونەوەی هەوالی بە كەرەنتین كردنی گەشتیارانی هاتوو بۆ ناوەوەی هەرێمی كوردستان لە چەند كەنالێكی راگەیاندن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر،” ئاگاداری گشت هاولاتیان و گەشتیارانی دەكاتەوە، كە هیچ گۆرانكارییەك بەسەر ڕێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ بەیانی ژمارە (1) ی سالی 2021 دا نەهاتووە، بەڵكو گەشتیاران دوای گەڕانەوەیان پێویستە لە شوێنی نیشتەجێ بوونیان خۆیان كەرەنتین بكەن، بۆ ئەو ماوەیەی كە لە ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی دا هاتووە”.