سەردێر

كەشوهەوای هەرێمی كوردستان

خەڵك

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوار شەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەورە و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێك كات، لە هەندێك ناوچە و لە ناوچە شاخاوییەكان باران كەمێك دەبارێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی باران.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی بەرزنجە سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 5.6 ملم باریوە.