سەردێر

“لە ئێرانەوە پزیشكی پسپۆڕ دێنە هەڵەبجە بۆ بینينی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی”

خەڵك – یەحیا حبیب

قائیمقامی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، بڕیارە لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە پزیشكی پسپۆڕ بێنە پارێزگای هەڵەبجە بۆ بینينی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی.

نوخشە ناسیح، قائیمقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ لە دیوانی قائیمقامیەت پێشوازیم كرد لە شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆكایەتی (ئاغای ئەسەدی) كە كاریان كردووە بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داھاتوودا پزیشكی پسپۆر بێن بۆ بینینی بەركەوتووانی كیمیایی”.

نوخشە ناسیح وتیشی، ئەو شاندە بۆ یەكەم جار چەند وێنەیەكی كیمیابارانی ھەڵەبجەیان بە مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە بە دیاری بەخشی.