خەڵك – یەحیا حبیب
لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ نێوان ئۆتۆمبێلكی تایبەت و بارهەڵكرێكدا، لە سەر ڕێگای گوندی تەڕاتەوەنی شارۆچكەی پێنجوێن كەسێك گیانی لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون.
هاشم عەبدوڵا، بەڕێوبەری هاتووچۆی شارۆچكەی پێنجوێن لە لێدوانێكیدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە 1-3-2021 لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك لە گوندی تەڕاتەوەن بەداخەوە بووە هۆی گیان لەدەستدانی كەسێك و دوو كەسی دیكەش بریندار بوون”.
ڕاشیگەیاند، ڕووداوەكە لە نێوان بارهەڵگرێك و ئۆتۆمبیلێكی جۆری كییا سیڤیا ڕوویداوە، كە بەداخەوە بەهۆیەوە قوربانی لێكەوتووەتەوە.