سەردێر

سلێمانی؛ بلیاردی پشوو لە شەقامی سالم داخرا

خەڵك-
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی هەبوونی نەوجەوان لە ‌شوێنەكەیدا، قائیمقامیەتی سلێمانی هۆڵی بلیاردی پشوو-ی لە شەقامی سالم داخست .

سەفین فەتاح ، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 1-3-2021 رایگەیاندووە، بەهۆی هەبوونی (15) نەوجەوان لە شوێنەكەیاندا و رێگرینەكردن لە هاتووچۆكردنیان و پابەندنەبوون بەمەرجەكانی كاركردن، لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتەوە‌ هۆڵی بلیاردی پشوو لە شەقامی سالم داخرا.

وتیشی:”بەپێی یاسا، هەر نەوجەوانێك هاتووچۆی هۆڵەكانی بلیارد، كۆفی شۆپی كێشانی نێرگەلە، كافتریا، شوێنەكانی فرۆشتن و پێشكەشكردنی خواردنەوە كحولییەكان، بكات و لەلایەن خاوەنەكانیانەوە رێگری لێنەكرێت، لەلایەن لیژنەهاوبەشەكانەوە دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان ڕووبەڕووی رێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە”.



هەلبژاردە

گرنگترینەکان